Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا پشتیوانی به‌كارهێنانی دراوی نیشتیمانی له‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ چیندا ده‌كات


په‌یام

حكومه‌تی‌ رووسیا، پشتیوانیی له‌ به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانیی له‌ بازرگانیی له‌گه‌ڵ چیندا ده‌كات.


 ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانیی له‌ میانی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ده‌سته‌به‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌قامگیریی سیستمی بانكیی له‌ بازرگانیی له‌گه‌ڵ چیندا، ده‌كات. 

ڤلادیمیر پوتین له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی خۆرهه‌ڵات كه‌ له‌ شاری ڤلادیڤۆستۆك به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، كۆبوویه‌وه‌ .

له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، پوتین له‌ لێدوانێكدا به‌ رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان رووسیا و چین له‌ میانی ساڵی رابردوودا له‌سه‌دا 30 زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ 50 ملیار دۆلار 
پوتین هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانی كرد له‌ بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا و گوتی رووسیا و چین پشتیوانیی به‌كارهێنانی پاره‌ی نیشتمانیی ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی چڕتر له‌ بازرگانی دووقۆڵیدا.

407 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2018

بابەتی زیاتر