Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌وره‌ترین زریان له مێژووی ئه‌مریكادا روو له‌و وڵاته‌ ده‌كات


په‌یام

به‌پێی‌ زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان زریانێكی‌ گه‌وره‌ رووه‌و ئه‌مریكا به‌رێگاوه‌یه‌و پێشبینی‌ ده‌كرێت رۆژی‌ هه‌ینی‌ زریانه‌كه‌ بگاته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاو نزیكه‌ی‌ 170 ملیار دۆلار زیانی‌ مادی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌.

جگە لەم زریانە، دوو زریانی گەورەی دیکەش بەڕێوەن کە لەئەفریقاوە سەریان هەڵداوە وەک فەرمانگەی کەشناسی ئەمریکی (F.E.M.A) دەڵێن: جارێ زوە بۆ پێشبینیەکان لەدەستنیشان کردنی خێرایی و کات و شوێن و زیانەکان....بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

بەهۆی ئەو زریانەی ئێوارەی هەینی لەزەریای ئەتڵەسیەوە ڕوو لەئەمریکا دەکات کە بەگەورەترین زریان لەمێژووی ئەمریکا ئەژمار دەکرێت پێشبینی زیانی گەورەی ماددی و گیانی لێ دەکرێت و خەڵک و دەسەڵاتدارانی توشی دڵەڕاوکێیەکی گەورە کردوە.

لەهەرسێ هەرێمی (ڤێرجینیا، کارۆلاینای باکوور، کارۆلاینای باشوور) حاڵەتی ئیمیرجنسی ڕاگەیاندراو زۆرینەی دامو دەزگا حکومی و ناحکومیەکان، خوێندنگەو کەمپەنی و تەنانەت چێشتخانەو مارکێتەکان لەهەرسێ هەرێمەکە پشویان ڕاگەیاند، بەو هۆیەشەوە لەبەشێک لەمارکێت و گازتەیشنەکان هەزمەی خواردن و بەنزین دروست بوە.

هه‌روه‌ها ژمارەی ئەوکەسانەی لەترسی زریانەکە کارۆلاینای باشووریان جێهێشتوە گەیشتە ۲ ملیۆن کەس! و خێرای زریانەکە ۱٤٠ مایەڵە لەکاتژمێرێکداو پێدەچێت ۷٠ کاتژمێر بخایەنێت!

هه‌روه‌ها پێشبینی دەکرێت ۱۷٠ ملیارد دۆلار زیانی مادی لێبکەوێتەوە، لەگەڵ ڕوخان و وێران بونی ۷٥٠٠٠٠ ماڵ و بزنس و کەمپەنی!

سەرچاوە: CBS News
گۆران دوكانی‌، رۆژنامه‌نووس له‌ ئه‌مریكا

1549 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2018

بابەتی زیاتر