Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌تای‌ كۆلێرا هه‌ره‌شه‌ له‌ وڵاتانی‌ ئه‌فریقیا ده‌كات


په‌یام

په‌تای‌ كۆلێرا هه‌ره‌شه‌ له‌ دانیشتووانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌فریقیا ده‌كات و له‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ ئه‌و كیشوه‌ره‌ حاڵه‌تی‌ فریاكه‌وتن راگه‌یه‌نراوه‌.


ئوبادیا مویو، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ وڵاتی‌ زیمبابۆی‌ به‌ رۆیته‌رزی‌ راگه‌یاندووه‌ له‌ هاراری‌ پایته‌ختی‌ وڵاتی‌ زیمبابۆی‌ 20 كه‌س تووشی‌ كۆلێرا بوون و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سیش گومانی‌ توشبونیان به‌ په‌تاكه‌ لێده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ حاڵه‌تی‌ فریاكه‌وتن له‌ شاره‌كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌.

به‌رپرسه‌ حكومییه‌كه‌ی‌ زیمبابۆی‌ رایگه‌یاندووه‌، قه‌ده‌غه‌ی‌ فرۆشتنی‌ گۆشت‌و ماسیمان كردووه‌و داوامان كردووه‌ پۆلیس له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكاری‌ پێویست بگرێته‌ به‌ر، چونكه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت حاڵه‌ته‌كانی‌ مردن به‌هۆی‌ په‌تاكه‌وه‌ زیاتر بێت و ده‌مانه‌وێت نه‌خۆشییه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ین.

هاوكات ئه‌نجومه‌نی‌ شاری‌ هاراری‌ رایگه‌یاندووه‌ زیاتر له‌ 10 ساڵه‌  هاوڵاتیان به‌ زه‌حمه‌ت ئاویان ده‌ستده‌كه‌وێت ناچار بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ په‌نا بۆ بیره‌ سه‌ر كراوه‌كان و ئاوی‌ نا ته‌ندروست ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ تووش بوون به‌ په‌تاكه.

284 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2018

بابەتی زیاتر