Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنه‌ نوێیه‌كانی ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌


په‌یام 

وێبسایتی فه‌ڕمی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی ئاشكراكرد كه‌ خستویانه‌ته‌ بازاره‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆش لە پێشانگایەکی تەکنەلۆجی ساڵانەدا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌. 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ وێبساتی كۆمپانیای ئه‌پڵ دزه‌ی پێكراوه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی ئایفۆن بریتین له‌ سێ جۆری نوێی ئایفۆن ئێکس كه‌ کۆدەکانیان بریتیە لە ئایفۆن (XR)  (XS) ،(XS MAX). 

هاوكات جگە لە بەرهەمەکانی ئایفۆن، کۆمپانیاکە کاتژمێری نوێی "ئای وۆچ" و ئایپاد و کۆمپیوتەری ماك دەخاتە بازاڕەکانەوە کە هەر یەکێکیان چەندین تایبەتمەندی نوێ لەخۆدەگرن.

زانیارییه‌كان ئه‌وه‌یشده‌ڵین ئایفۆنە نوێیەکان قەبارەیان بچوکتر دەبێت لە بەرهەمەکانی پێشووتر و سەرجەمیشیان تایبەتمەندی "ناسینەوەی دەموچاو" یان دەبێت بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی زانیارییه‌كان. 

سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كانیش وا پێشبینی ده‌كرێت ئایفۆن XS بگاته‌ نزیکەی ١٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی و گرانترین جۆری ئایفۆن دەبێت لە ماوەی ڕابردوودا، هاوكات نرخی ئایفۆن XR لە ٩٠٠ دۆلاردا ده‌بێت. 

468 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2018

بابەتی زیاتر