Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعوودیە ئەمساڵ ١٨ ملیۆن قورئانی چاپكردووه‌


په‌یام 

گەورترین چاپخانە لە جیھان بۆ چاپکردنی قورئانی پیرۆز کە بارەگاکەی لە سعوودیە ئاشكرایكردووه‌ له‌ ئه‌مساڵدا ١٨ ملیۆن و ٢٩٩ ھەزار و ٩٨٨ قورئانی چاپکردووە کە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو ٨٠ لەسەد زیادی کردووە.

ئاژانسی ھەواڵیی سعوودیە بڵاویکردەوە، کۆمەڵگەی شا فەھد بۆ چاپکردنی قورئانی پیرۆز لە میانی ساڵی (١٤٣٩)ی کۆچی، ١٨ ملیۆن و ٢٩٩ ھەزار و ٩٨٨ قورئانی بە قەبارە و وەرگیرانی جیاوازوە لە چاپداوە.

قورئانە چاپکراوەکان بە خۆڕایی لەناوخۆ و دەرەوەی سعوودیە لە بۆنە و چالاکییە ئایینیەکاندا دابەش کراون.

لای خۆیەوە شا فەھد بۆ چاپکردنی قورئانی پیرۆز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە لە میانی دامەزراندنییەوە لە ٢٣ی مانگی جەمادی یەکەم ساڵی "١٤٠٥"ی کۆچی ساڵی "١٩٨٤"ی زایینی تا کۆتایی مانگی زیلحیجە "١٤٣٩"ی کۆچی و ساڵی (٢٠١٨)ی زایینی، ٣١٠ ملیۆن و ٦٧٠ ھەزار و ٧٥١ قورئان بە قەبارەی و وەرگێڕانی جیاواز چاپکردووە.

1402 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2018

بابەتی زیاتر