Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حدك: ئەمریکییەکان لێکۆڵینەوە لە بۆردوومانەکەی کۆیەدا دەکەن


په‌یام 

جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە دوای بۆردوومانی بارەگاکانی حیزبەکەیان لە شاری کۆیە، چەند تیمێکی بیانی سەردانی شوێنەکەیان کردووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

 دکتۆر ئاسۆ حەسەن زادە له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاندووه‌:" ئێران هەمیشە ئامرازی توند و هێرشی تیرۆریستی بەرامبەر ئێمە بەکارهێناوە و چەند مانگێکیش بوو بەرپرسانی سەربازیی ئێرانی بە ئاشکرا هەڕەشەیان دەکرد کە هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانمان تەنانەت لەناو قوڵایی هەرێمی کوردستان."

هاوكات ئه‌وه‌یشی ئاشكراكردووه‌ پێشبینی ئەوەیان نەکردووە کە لەم کاتەدا بەو ئامرازە قوڕەسە هێرش بکرێته‌ سەریان. 

لەبارەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایا ئەم مووشەکانە لەناو خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابن، ئاسۆ حەسەن زادە رایگه‌یاندووه‌: "ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان بەدەسەتەوەنییە کە ئەو مووشەکانە لەناو خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابێت، ئێمە پشت بەو گرتە ڤیدیۆیانە نابەستین، بۆخۆمان کەسانی پسپۆڕ و لێزانمان هەیە و سووودمان لە هەندێک پسپۆڕی سەربازیی بیانی وەرگرتووە بۆ دۆزینەوەی لێدانی سەربازی ئەو گورزە لە ئێمە."

زادە جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌:" بێگومان ئەو جۆرە هەڕەشانە ئێمە سارد ناکاتەوە لە خەبات و لە هەر شوێنێک پێویست بێت بەرگری لە خەڵک دەکەین، ئێمە لەژێر باری ئەو زەبرەدا هەڵدەستینەوە و خەبات بەردەوام دەبێت و بە هیچ جۆریک ئەو هەڕەشانە وا ناکات ئێمە واز لە کاروباری سیاسیی بهێنین".

جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایشی ده‌كات ئەمریکییەکان و ناوەندەکانی دیکەی نیودەوڵەتی هاتوونەتە سەرخەت، هەر لەیەکەم رۆژی دوای رووداوەکەش یەک دوو تیمی سەربازیی بیانی سەردانی ئێمەیان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین".

بە وتەی زادە، دەوروبەری ئەو شوێنەی کە بۆردوومان کراوە ٥٠٠ خێزانی سڤیلی ئێرانی تیادایە کە بەهۆی کاری سیاسییەوە لە کۆیە گیرساونەتەوە و لە ساڵی ١٩٩٦ جارێکی دیکەش کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە گوللـە تۆپ ئەو شوێنەی بۆردوومان کردووە. 

ئەو شوێنەی کە رۆژی ٢٠١٨/٩/٨ بۆردوومانکراوە، قەڵایەکە کە شوێنی سکرتاریەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانە، جگە لەوەش چەند ناوەندێکی دیکەی وەکو رێکخراوەکانی ژنان و منداڵانی تیادایە و رۆژی شەممەی رابردووش، چەند مووشەکێک کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی ئەو حیزبەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە شەشیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بوون و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

578 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2018

بابەتی زیاتر