Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له‌ ئێران ده‌كات


په‌یام 

ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ و كونسووڵخانه‌كانی‌ له‌ عێراق، هۆشداری‌ ده‌دات كه‌ وه‌ڵامی‌ "خێرا و تووند"ی‌ بۆ ئه‌و هێرشانه‌ ده‌بێت.

كۆشكی‌ سپی‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا "كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ كه‌ ڕێگریی‌ له‌ هێرشی‌ هاوپه‌یمانه‌ عێراقییه‌كانی‌ بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و كونسووڵخانه‌كه‌ی‌ له‌ به‌سره‌ نه‌كردووه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ كۆشكی‌ سپیدا هاتووه‌ "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسیارێتیی‌ هه‌ر جۆره‌ هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتی‌ و هێز و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی‌ له‌ عێراق ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ ئێران".

هه‌روه‌ها هۆشداریی‌ داوه‌ كه‌ "ئه‌مریكا بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق، وه‌ڵامی‌ خێرا و تووندی‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ ده‌بێت".

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ كاتی‌ خۆپیشاندانی‌ هاووڵاتیانی‌ به‌سره‌دا، ژماره‌یه‌ك گوللـه‌ هاوه‌ن له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدا و كونسووڵگه‌رییه‌كه‌ی‌ له‌ به‌سره‌ ه‌وتنه‌ خواروه‌، به‌ڵام زیانی‌ گیانی‌ و زیانی‌ ماددیی‌ ئه‌وتۆشیان نه‌بووه‌.

1405 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2018

بابەتی زیاتر