Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حدك هۆشداری له‌ بۆردومانی چری ئێران ده‌داته‌ دانیشتوانی چه‌ند گوندێك


په‌یام 

هاوڵاتیانی گوندەکانی کەتینە، بن پەرێز، بەرچیخە، دەرهۆڵ و بن رەشکین لەبرادۆست لەلایەن حزبی دێموکراتەوە ئاگادارکراونەتەوە ئەم شەو گوندەکانیان چۆڵ بکەن چونکە بەیانی بۆردومانی چر لەلایە ئێرانەوە دەست پێدەکات. 

په‌یامنێری په‌یام له‌ زاری دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌وه‌ گواستییه‌وه‌: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فەرماندەکانی حزبی دیموکراتی كوردستان سەردانی ئەو گوندانەیان کردووە و پێیان راگه‌یاندوون گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. 

په‌یامنێری په‌یام راشیگه‌یاند فەرماندەکانی حزبی دیموکراتی كوردستان هۆشداریان له‌ بۆردومانی چڕی ناوچه‌كانیان داوه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، به‌و پییه‌ی باره‌گاكانی ئه‌و حزبه‌ له‌ نزیكی ئه‌و گوندانه‌ن. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی ٢٠١٨/٩/٨ شوێنی سکرتاریەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ كۆیه‌ بۆردومانكرا كه‌ چەند ناوەندێکی دیکەی وەکو رێکخراوەکانی ژنان و منداڵانی تیادایە و لە ئەنجامدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە شەشیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بوون و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

3629 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر