Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. چه‌كدارێک خۆیی و هاوسه‌ره‌كه‌یی و چوار كه‌سی تری كوشت


په‌یام

هێرشبه‌رێكی چه‌كدار له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا دوای كوشتنی پێنج كه‌س كه‌ یه‌كێكیان هاوسه‌ری خۆی بوو، خۆیشی كوشت.

به‌رپرسانی پۆلیس رایانگه‌یاند، هێرشبه‌رێك له‌ شاری باكرسفیڵ باشووری ویلایەتی كالیفۆرنیا به‌خۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌سی كوشتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی كێرن، داننی یۆونگبڵود كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ روویداوه‌ رایگه‌یاند، هێرشبه‌رێكی چه‌كداری نه‌ناسراو سه‌ره‌تا ته‌قه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ و كوشتوویه‌تی‌ و دواتر به‌ دوای یه‌كدا ته‌قه‌ی له‌ چوار كه‌سی دیكه‌یش كردووه‌ و ئه‌وانیشی كوشتووه‌. 

داننی یۆونگبڵود ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌ رێگای ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه‌ هه‌وڵی داوه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ هەڵبێت رووبه‌ڕووی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی كێرن بۆته‌وه‌ و هه‌ر به‌ هه‌مان چه‌كیش خۆی كوشتووه‌. 


548 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر