Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كانی به‌صره‌؛ سه‌درو عامری له‌یه‌كتری نزیك كردوه‌ته‌وه‌


په‌یام


هه‌ریه‌ك له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبوونه‌وه‌و گه‌یشتوونه‌ته‌ چه‌ند رێكه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
 له‌ شاری نه‌جه‌ف موقته‌دا سه‌در و هادی عامری كۆبوونه‌وه‌ و ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵیش زانیاریه‌كانی‌ ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌.  

سۆمه‌ریه‌نیوز له‌ زاری ئه‌یمه‌ن شمه‌ری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروونه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ عامری و سه‌در گه‌یشتونه‌ته‌ چه‌ندین رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی فراكسیۆنی گه‌وره‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت.

ئه‌یمه‌ن شمه‌ری وتیشی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 15ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا فراكسیۆنه‌ گه‌وره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ناو هاوپه‌یمانی‌ سائیرون، هادی عامری و موقته‌دا سه‌در له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسیان له‌ دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگرانی كردووه‌ له‌ دانیشتن داهاتوودا، به‌ڵام باسیان له‌وه‌ نه‌كرد كه‌ كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆكوه‌زیران.

306 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر