Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ گه‌یشتنی‌ زریانێكی‌ مه‌ترسیدار دایه‌


په‌یام

ئه‌مریكا له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ گه‌یشتنی‌ زریانێكی‌ مه‌ترسیداردایه‌ كه‌ به‌ "گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی 20 ساڵی ڕابردوو" ناو ده‌برێت، بۆ خۆپاراستن یه‌ك ملیۆن كه‌س فه‌رمانی چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان پێ دراوه‌.

ناوه‌ندی نیشتمانیی باهۆز له‌ ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریی‌ داوه‌ته‌ هاووڵاتیانی‌ ئه‌مریكی‌ له‌باره‌ی‌ گه‌وره‌ترین زریانی‌ فلۆرێنس كه‌ له‌ ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه‌ هه‌ڵی‌ كردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی هه‌ینی كاریگه‌رییه‌كانی له‌ ئه‌مریكا ده‌ربكه‌وێت.

ناوه‌نده‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "خێرایی زریانه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 210 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێریكدا و، به‌ دووریی هه‌زار  و 360 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كاتێك زریانی‌ فلۆرێنس ده‌گاته‌ وشكانییه‌كان، ببێته‌ زریانێكی‌ زۆر مه‌ترسیدار". كه‌ پسپۆڕانی كه‌شوهه‌وایش "پێشبینییان كردووه‌ به‌هێزترین زریانی‌ 20 ساڵی رابردوو بێت".

به‌ هۆی زریانه‌كه‌وه‌ له‌ ویلایه‌ته‌كانی كارۆلینای باشوور و، كارۆلینای باكوور و ڤێرجینیا له‌ كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، فه‌رمانی چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان دراوه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆشداریی دا به‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و زریانه‌وه‌ و داوای‌ لێكردن له‌ ئاماده‌باشیدا بن و بچنه‌ شوێنه‌ ئارامه‌كان.


1246 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر