Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆكاری به‌هێزی و مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی رۆناڵدۆ ئاشكراده‌كرێت


په‌یام 

رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی له‌ راپۆرتێكدا هۆكاری به‌رده‌وام بوونی توانا جه‌سته‌ییه‌كانی رۆناڵدۆ و رێگاكانی پارێزگاریكردن لێی ئاشكراده‌كات.

رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی لێدوانێكی خوان كارلۆس پزیشكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ باره‌ی به‌رده‌وامی تواناكانی رۆناڵدۆوه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێدا ده‌ڵێت سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ لاشه‌ كه‌ ئه‌و پێوه‌ی پابه‌نده‌ ئه‌وانیش مه‌شقێكی باش له‌گه‌ڵ خواردنی ته‌ندروست هه‌روه‌ها پشوویه‌كی گونجاو.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ میك كیلگ راهێنه‌ر ی پێشووی توانای جه‌سته‌یه‌كانی یاریزانه‌ پورتوگالییه‌كه‌ له‌ مانچسته‌ر یونایتد ده‌ڵێت جیاوازی رۆناڵدۆ و یاریزانه‌كانی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان بۆ چه‌ند هه‌فته‌ و مانگ پابه‌ند ده‌بن به‌ڵام كریستیانۆ راوه‌ستانی نییه‌.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ڤیچینزۆ بینكۆلی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی میلان ده‌ڵێت چۆنیه‌تی خه‌وتن و رێكخستنی ژیان باشترین ده‌رمانن له‌ دژی پیبوون، به‌ڵام زۆرینه‌مان ئه‌وه‌ پشتگوێ ده‌خه‌ین و جێبه‌جێ ناكه‌ین.

437 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر