Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. رێژه‌ی منداڵانی كۆچبه‌ر له‌ زۆربووندایه‌


په‌یام 

ژماره‌ی منداڵانی كۆچبه‌ر كه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا، پێنج هێنده‌ زیادی كردووه‌. 

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ی New York Times پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری مرۆیی ئه‌مریكا وه‌ریگرتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و منداڵه‌ كۆچبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن، گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كه‌ تا ئه‌مڕۆ نه‌بینراوه‌.

له‌ مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی منداڵانی كۆچبه‌ر له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا، دوو هه‌زار و 400 منداڵ بوو. ئه‌و ژماره‌یه‌ ئێستا، 12 هه‌زار و 800ه‌.

له‌كاتێكدا ژماره‌ی منداڵه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ژماره‌ی خێزانه‌كانیان یان ئه‌و سپۆنسه‌رانه‌ی منداڵه‌كان له‌خۆده‌گرن، وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مریكا زیاتر له‌ 100 ناوه‌ندی مانه‌وه‌ی منداڵی كۆچبه‌ری هەیە و ساڵی رابردوو رێژه‌ی پڕیی ناوه‌نده‌كان سه‌دا 30 بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌دا 90.

202 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر