Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کام یاریزانی غەدری لێکراوە؟

په‌یام - سپۆرت

بەشی سێهەم و کۆتایی

بڕیار تەها

لە وەڵامی ئەوەی کام یاریزان لە لایەن فیفاوە ناهەقی بەرانبەر کراوە بۆ سێ پاڵێوراوەکەی زەبێست کێ ناڵێت ( گریزمان و مێسی )؟!، زۆرینەی رەخنەکان باس لەوە دەکەن دەبوو لە شوێنی محەمەد سەلاح یەکێک لە گریزمانی پاڵەوانی مۆندیال یان مێسی پاڵەوان و گۆڵکاری لا لیگا یەکێ لە سێ باشترینەکەی فیفا بونایه‌، بەڵام بۆچی باس لەوە ناکرێت بەرگریکارەکان ماوەی 10 ساڵ زیاترە لە وەرگرتنی خەڵاتە تاکە کەسییەکاندا بەردەوام غەدر و ناهەقیان بەرانبەر کراوە و هەمیشە مافیا خوراوە، بۆ مەگەر ئەوانیش یاریزان نین و ئەرک و واجباتیان لە یاریگادا نیە و خاوەنی هونەری تایبەت بە خۆیان نین، یان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان نییه‌.

بۆ هێرشبەرەکان هونەرە کاتێک تۆپێکی بەرزی هاوڕێکەیان بە لێدانی سەر ئاراستەی گۆشەیەکی گۆڵەکە دەکەن و گۆڵی پێ تۆمار دەکەن، بەڵام بۆچی بۆ بەرگریکارێک هونەر نەبێت کە هەمان تۆپ بەسەر لە تۆڕی گۆڵەکەی دووردەخاتەوە، نەک هەر ئەوە بەڵکو تۆپەکەش بە لێهاتوو دەنێرێتە قاچی یاریزانەکەی هاوڕێی و سەرەتایی دروستبوونی هێرشێکی هەڵگەڕاوەش دەبێت؟، ئایا رۆڵ و کاریگەری بەرگریکارەکان کەمترە لە ناوەندساز و هێڕشبەرەکان؟، نەک تەنیا بەرگریکارەکانیش بەڵکو یاریزانەکانی ناوەندی بەرگری ( ئیرتیکاز- ریجیستا ) ئەوانیش بەهەمان شێوەی بەرگریکاران یەکێکن لەو یاریزانانەی هەمیشە لە خەڵاتە تاکە کەسییەکاندا ماف خوراو بوون.

کەمکردنەوەی پاڵێوراوەکان بۆ سێ یاریزان تەنیا بۆ گەورەکردن و کاری ریکلامی بازرگانییە، ئەگەرنا باشتر و گونجاترە 11 یاریزان لە کۆتا لیست بۆ باشترین یاریزان پاڵێوراو بن و نوێنەری سەرجەم شوێن و بەشەکانی یاریگای لە گۆڵچی و بەرگریکار و هەموو ناوەندەکان و هێرشبەرەکان تیا بێت و تەنیا رۆژنامەنووسەکانیش مافی دەنگدانیان هەبوایە، بۆ دەستنیشان کردنی لیستی کۆتایش پاڵەوانێتییە گرینگەکانی ئەو ساڵە یان ئەو وەرزە لەبەرچاو بگیرایە و بەسەرنجدان لە ئاستی یاریزانەکان لە پاڵەوانێتییە هەر بەهێزەکەی ساڵدا هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان بکرایە.

بۆ نموونە ساڵێکی وەک 2018 کاتێک مۆندیال تیایدا بەڕێوەدەچێت دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی مۆندیال بێت، پاشان چامپیۆنس لیگ و خولەکانی ئەوروپا، بۆیە کاتێک سەیری ئەو دوو پاڵەوانێتییەش دەکەم بێ هیچ دوو دڵییەک بوونی هەریەکە لە ( کریستیانۆ و مۆدریچ) لەو سێ یاریزانە بە شیاوترین دەزانم، بۆ سێهەم یاریزانیش باشتربوو ( رافائێل ڤاران یان  نگۆلۆ کانتێ ) پاڵێوراوی بوایە، هەروەک چۆن دوو وەرز پێش ئێستا لە خولی ئینگلیزی زۆر بە دادپەروەرانە کانتێ خەڵاتی باشترین و بەهێزترین خولی جیهانی بردەوە، بەڵام بە بۆچوونی من بوونی ( محەمەد سەلاح ) وەک هێرشبەر لە بوونی مێسی و گرزیمان گونجاوترە، چونکە مێسی چ لە مۆندیال و چ لە یانە پاڵەوانەکان بەو ئاستە بەرزەوە دەرنەکەوتوو و تەنیا لە خولی ئیسپانی ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، لە بەرانبەریشدا محەمەد سەلاح راستە وەک مێسی لە مۆندیال ئاستی وون بوو، بەڵام لە یانە پاڵەوانەکان توانی لە دوو یاری چارەنووسسازدا بەرانبەر ( مانسیتی و ڕۆما ) ئاستێکی بەرز نیشان بدات بۆ گه‌یشتن به‌ چواگۆشه‌ی زێڕین هاوكاری لێڤه‌رپووڵی كرد، ئەمەش جیاوازی نێوان ئەم دوو یاریزانە بوو لە وەرزی رابردوودا، جگە لەوەش سەلاح گۆڵکاری خولی نایابی ئینگلیزی گرت بوو، هەرچی گریزمانیشە تەنیا چوار گۆڵەکەی لە مۆندیال دەرفەتی ئەوەی دەداتێ وەک پاڵێوراو سەیر بکرێت، بەڵام کاتێک لەو چوار گۆڵە وورد دەبینەوە کە سێ گۆڵیان بە لێدانی سزا بووە، ئەوا هیچ گرینگییەک لە ڕۆڵی ئەو یاریزانەش نامێنێت، ئەگەر بە ووردی سەرنجێک لە خاڵی بەهێزی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە مۆندیال بدەین ئەوا بۆمان ڕووندەبێتەوە بەرگری دەستەجەمعی و هێرشەی هەڵگەڕاوەی کەمترین پاس خاڵی بەهێزی کەڵەشیرەکان بوو، نەک ئەوەی مهارە و لێهاتووی گریزمان هۆکاری دروستبوونی جیاوازی بووبێت لە یارییەکاندا، لە یانە پاڵەوانەکانیشدا گریزمان لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هەر زوو مالئاوایی کرد.

لە کۆتایدا دەمەوێت کۆ هەر سێ بەشی ووتارەکە لەم پەرەگرافەدا کوت بکەمەوە.
یەکەم – ئەم خەڵاتە نەبوونی لە بوونی باشترە، بوونی دەبێتە هۆی زیاد بوونی یاری تاکەکەسی و نەمانی چێژی راستەقینەی تۆپی پێ.
دووهەم – باشترە پشکی شێر لە دەستنیشانکردن و رۆڵی دەنگدانەکەدا بۆ رۆژنامەنووس و میدیاکاران بێت.
سێهەم – لە کۆتا لیستدا 11 یاریزان لەسەرجەم شوێنەکانی یاریگا بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە پاڵێوراوبن لە جیاتی سێ یاریزان.
چوارهەم – لەو سێ یاریزانەی لە لیستی کۆتای فیفادا ماونەتەوە هیچ ناهەقییەک بەرانبەر مێسی و گریزمان نەکراوە، بەڵام ئەگەر لە شوێنی سەلاح، کانتێ یان ڤاران پالێوراو بوایە باشتر و گونجاتر و دادپەروەرانەتر دەبوو.

لینكی به‌شی یه‌كه‌م     و     دووهه‌می  وتاره‌كه


1237 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر