پهیام
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی له راگهیهندراویكدا كه دوای كۆبوونهوهی ئهمڕۆی بڵاویكردووهتهوه رایگهیاندووه سەركردایەتی یهكێتی پێشوازی لە دەستپێشخەری هاوپهیمانی بۆ یهكگرتنهوه دهكات.
ئهمرۆ پێنج شهممه ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكیتی كۆبوویهوه و باسیان له لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دۆخی کەرکووک و داوای هاوپەیمانی بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتی كردووه.
له راگهیهندراوهكهدا لهسهر یەکگرتنەوە لەگەڵ هاوپهیمانی نوسیویهتی: "بۆ بڕیاری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریش، لەگەڵ یەكێتی دەست بە گفتوگۆ بكەن بۆ یەكگرتنەوە، سەركردایەتی پیشوازی لەم دەستپێشخەرییە كرد و، وەفدێكی باڵای بۆ لێكتێگەیشتن و سەرەنجام یەكگرتنەوە، پێكهێنا."
دەقی راگەیێندراوەکە:
راگەیەندراوی رۆژنامەوانی لەسەر كۆبونەوەی
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئەمڕۆ نیوەڕۆ (13-9-2018) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) سەبارەت بە (دۆخی عێراق، هەڵبژاردنی كوردستان و داوای هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ یەكگرتنەوە لەگەڵ یەكێتی) كۆبونەوەی نائاسایی كرد.
كۆبونەوە، دوا وردەكاری دۆخی عێراق، كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی، هەڵبژاردن، پرسی كەركوك، جارێكی تر هەڵسەنگاندەوە.
سەرەنجام:
ئاماژەی گۆڕانكاریەكانی لەبۆچونی لایەنەكانی شیعە و سوننە، بۆ دروستكردنی كوتلەی گەورە و چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق و جێگرەكانی، بەگۆڕانكاری باش زانی و پێی باش بوو، وەفدی هاوبەشی كوردستانی، ئەم گۆڕانكاریانە لەناو بلۆكی فراكسیۆنەكان، بۆ بەشدارییەكی كارا بقۆزێتەوە كە كاندیدێكی شایستە بۆ سەرۆكی كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران و پاشان، پەسەندكردنی پرۆژەی یەكێتی و پارتی، لەسەری رێكبكەوین.
سەبارەت بە سەرەنجامی هەڵبژاردنو پرسی كەركوكیش، كۆبونەوە جەختدەكاتەوە كە:
حكومەتی مەدەنی بگەڕێتەوە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی مادەی (140). پیشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی ئیتحادی، پێكەوە ئاسایشی كەركوك و ناوچەكان بگرنەدەست. ئەمەش، لەروانگەی یەكێتییەوە، بەستراوە بەوەی كە بەپێی شایستەیی دواهەڵبژاردن، پارێزگاری كەركوك هەڵبژێرێ. ئەویش تەنها پارێزگاری كاندیدكراوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
بۆ بڕیاری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریش، لەگەڵ یەكێتی دەست بە گفتوگۆ بكەن بۆ یەكگرتنەوە، سەركردایەتی پیشوازی لەم دەستپێشخەرییە كرد و، وەفدێكی باڵای بۆ لێكتێگەیشتن و سەرەنجام یەكگرتنەوە، پێكهێنا.
بۆ هەڵبژاردنی كوردستانیش، دەستخۆشیی لە دەستپێكی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەدەروازەی راپەڕین كرد و بڕیاریشی دا، بۆ سەرخستنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بەرپرسی سەرجەم ئۆرگانە باڵاكانی یەكێتی كۆببنەوەو بەرنامەی چۆنیەتی دابەشكردنی تەواوی كادرو ئەندامانی یەكێتی دابڕێژن. دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتیش، بەجۆشو خرۆشتر هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەو چالاكی سەرۆكی لیستی (105)و كاندیدە دڵسۆزو مەدەنیخوازەكانی یەكێتی، روماڵ بكەن.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
13/9/2018
706 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018