Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای به‌شداری گه‌رموگوڕی هاوڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن


په‌یام 

له‌ سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ده‌زگای شه‌هیدان‌ و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی له‌ سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌سازی‌و به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ سه‌رخستنی لیستی 194 كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان كرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی ده‌زگا ‌و كارگێڕ و نوێنه‌ر و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كان دووباره‌ په‌یمانی خزمه‌تكردنی كاروانی ڕابوونی ئیسلامییان نوێ كرده‌وه‌، وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا گیانی خۆیان بۆ به‌خت كردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌ هاووڵاتیان‌ و دڵسۆزان‌ و دۆستانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرا به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن‌و پشتیوانێكی باش بن بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌یان لیستی 194 كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئێمه‌ش به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌ین له‌ژێر دروشمی (كۆڵناده‌ین‌و به‌رده‌وامین) بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف‌و داواكارییه‌كانیان، داكۆكیكارێكی دڵسۆز و سه‌رسه‌خت ده‌بین.

332 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر