Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی پێشووی سلڤادۆر به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی‌ و دزی به‌ 10 ساڵ زیندانیی سزا درا


په‌یام 

دادگای (سان سلڤادۆر)ی پایته‌ختی سلڤادۆر سزای‌ 10 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر (ئیلیاس ئه‌نتۆنیۆ)ی سه‌رۆكی پێشووی وڵاتدا سه‌پاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیلیاس ئه‌نتۆنیۆ ساكا كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009 سه‌رۆكی سلڤادۆر بووه‌ بڕی 301 ملیۆن دۆلاری له‌ داهاتی گشتی وڵات دزیوه‌، داگاش جگه‌ له‌و 10 سال زیندانییه‌، بڕیاریداوه‌ بڕی 260 ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

سه‌رۆكی پێشووی سلڤادۆر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سكرتێره‌كه‌ی‌و وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دارایی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی‌و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكومیی له‌و دۆسیه‌دا داگایی كران‌و سزای‌ جۆراوجۆر دران.

ئه‌نتۆنیۆ سزای تاوانه‌كانی كه‌ دزین‌و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌ ده‌گه‌یشته‌ 25 ساڵ زیندانیی، به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر داننانی پێشوه‌خته‌ی‌ به‌ تاوانه‌كانیدا سزاكه‌ی‌ بۆ كه‌مكرایه‌وه‌.

399 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2018

بابەتی زیاتر