Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەبادی کشانەوەی لە کاندیدی سەرۆکایەتی وەزیران راگەیاند


په‌یام 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە بۆ دووەمین خول داوای سەرۆکایەتی وەزیرانی نەکردووە و پەیامی کشانەوەی کاندیدبوونی لە سەرۆکایەتی وەزیران راگەیاند. 

عەبادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی شاری بەغدا پایتەختی عێراق باسی له‌وه‌كرد: "رێز لە رێنماییەکانی مەرجەعی ئایینی، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دەگرین و پابەند دەبین پێی. داوای سەرۆکایەتی وەزیرانم بۆ دووەمین خول نەکردووە، ناشبێت. دەست بە کورسییەوە ناگرین". 

عەبادی راشیگەیاند کە رادەستکردنی دەسەڵات لە عێراق دەبێت بە رێگەی ئاشتیانە بێت نەک شەڕ و پێکدادانی چەکداریی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "خزمەتکردنی خەڵک تا دانانی حکوومەتی نوێ بەردەوام دەبێت. وانەی رادەستکردنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بە ھەموو کەسێک دەدەین". 

مەرجەعی باڵای شیعە، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی رایگەیاندبوو کە ئەوان پشتیوانی لە ئەو کەسانە ناکەن کە لە خولەکانی پێشوو دەسەڵاتیان گرتبووە دەست. ئەمەش بە ڤیتۆی نەجەف بۆ کاندیدایەتی عەبادی بۆ سەرۆکایەتی وەزیران لێکدرابووەوە.  

سەرەڕای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی گشتی لە ١٢ـی ئایاری رابردوو لە عێراق، بەڵام بەھۆی ناکۆکی سیاسی تاکو ئێستا حکوومەت دانەنراوە. 

4053 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر