Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌ند كرێكارێك 10 ملیۆن دۆلار له‌ژێر داروپه‌ردوی زانكۆی موسڵ ده‌دۆزنه‌وه‌


په‌یام 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه‌ لەکاتى نۆژەنکردنەوەى زانکۆی موسڵدا، 10 ملیۆن دۆلار له‌ژێر دار و په‌ردووی پاشماوه‌ رووخاوه‌كانیدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

سۆمەریە نیوز له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: "بڕێكی زۆری پاره‌ كه‌ به‌ 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌ ژێر دار و په‌ردووی پاشماوه‌ رووخاوه‌كانی زانكۆی مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌. 

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی سۆمه‌ریه‌ نیوز پێشتر ئه‌و شوێنه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ وه‌ك باره‌گای دیوانی حوسبه‌ و ماڵی دراو "بیت المال" به‌كارده‌هێندرا.

سۆمه‌ریه‌ نیوز ئاشكرایشیكردووه‌ چه‌ند كرێكارێك ئه‌و پاره‌یان له‌ژێر دار و په‌ردووی ئه‌و پاشماوه‌ رووخاوانه‌ دۆزیوه‌توه‌، كه‌ له‌ساڵی 2017 له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆردومانكرابوو. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌یان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ و به‌كارخستنی زانكۆكه‌یه‌. 

له‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2014 داعش مووسڵی داگیركرد و  بینایه‌ و ته‌لاره‌ حكوومییه‌كانی وه‌ك باره‌گا بۆ چه‌كدارانی به‌كارده‌هێنا، زانكۆی موسڵیش وه‌ك باره‌گای دیوانی حوسبه‌ و ماڵی دراو "بیت المال" به‌كارده‌هێندرا. 

3931 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر