Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگاری به‌سره‌ ده‌ركرا


په‌یام 

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگاری به‌سره‌ ده‌ركرا و ناوبراویش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بچێته‌ به‌رده‌م دادگا و رایده‌گه‌یه‌نێت متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ دادگاكانی عێراق هه‌یه‌. 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا كه‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ده‌ریكردوه‌، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و تۆماری ده‌نگیی ئه‌وتۆی لایه‌ كه‌ پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه‌ جاسم سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پێشووی پارێزگاكه‌ له‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ هه‌ندێك ئه‌فسه‌ری پۆلیس تێوه‌گلاوه‌.

ئه‌سعه‌د عیدانی ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بچێته‌ به‌رده‌م دادگا و ئه‌و به‌ڵگانه‌یان پێشكه‌ش بكات كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی به‌سره‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند كه‌ متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ دادگاكانی عیراق هه‌یه‌.

پارێزگاری به‌سره‌ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ پیشتر وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی جاسم سه‌عد ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ رێوشوێنێك به‌رامبه‌ری نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، دواجار كه‌ دۆسیه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م رای گشتی له‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ئاشكرا بوو، ئینجا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیس به‌ تۆمه‌تی ناوزڕاندن سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردوه‌.

305 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر