Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی


په‌یام 

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ شاری سلێمانی، هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن:"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14ی ئه‌یلولی 2018 له‌شاری سلێمانی و له‌ ماڵی (كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی) جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و به‌ ئاماده‌بونی (د.به‌رهه‌م ساڵح) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كۆبونه‌وه‌ی باڵای (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ئه‌نجامدرا."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌:"هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌رووی هاووڵاتییان بۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستانی به‌ هاوبه‌شی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان."

هاوكات بڕیاریشدراوه‌ كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن.

3384 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر