Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا: ساڵی داهاتوو سیستمی به‌رگری ئێس-400 راده‌ستی توركیا ده‌كه‌ین


په‌یام 

جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا، رایگه‌یاند، ساڵی داهاتوو، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس-400 راده‌ستی توركیا ده‌كه‌ن. 

جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توركیا له‌ كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسی پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه‌. 

وتیشی: هه‌موو ته‌كنیك و پێداویستییه‌كانی سیستمه‌كه‌ راده‌ستی توركیا ده‌كرێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا واژوویان له‌سه‌ر كراوه‌.

هاوكات روونیشیكرده‌وه‌، داواكاری له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژیای به‌رگری ئاسمانی رووسی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و له‌ ئاستی جیهاندا رووسیا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ له‌و رووه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر توركیا زیاتر كردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی بۆ كڕینی ئێس-400 له‌گه‌ڵ رووسیا واژووی كردووه‌. 

جیی ئاماژه‌یه‌ توركیا دووه‌م وڵاته‌ له‌ دوای چین، گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و سیستمه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا واژوو كردووه‌. 

309 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر