Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزێر حه‌مه‌ سه‌لیم دیوانه‌ شیعری گه‌ردانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام 

ناوه‌ندی هزری و رۆشنبیری خاڵ له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا دیوانه‌ شیعری گه‌ردانه‌ بۆ وه‌رزێر حه‌مه‌ سه‌لیمی شاعیر چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه‌. 

وه‌رزێری شاعیر له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی دیوانه‌ شیعرییه‌كه‌ی به‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یامی راگه‌یاند: بۆیه‌ ناوی گه‌ردانه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ چونكه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌م دیوانه‌ی وه‌كو گه‌ردانه‌ بكات به‌ به‌رۆكی خوێنه‌ره‌كانیدا. 

وتیشی شیعره‌كان رێبازێكی دیاریكراویان نییه‌ و نه‌مویستووه‌ خۆم له‌ قاڵب بده‌م، بۆیه‌ ئه‌و شیعرانه‌ی له‌ كتێبه‌كه‌دان به‌ تێكه‌ڵی و سه‌ر به‌ رێبازه‌ جیاوازه‌كانی شیعرن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وه‌كو پرۆژه‌ی نوسین دوو پرۆژه‌ی نوسینی له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ رۆمانێك و كتێبێكی یاده‌وه‌رییه‌، به‌ڵام بۆ شیعر تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی له‌ گه‌ردانه‌ باشتر دێته‌خه‌یاڵی بیر له‌ چاپكردنی به‌رهه‌م ناكاته‌وه‌. 

وه‌رزێر باسی له‌وه‌شكرد له‌ ساڵی 1974 ه‌وه‌ خه‌ریكی نوسینه‌ به‌ڵام به‌هۆیئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌كانی له‌ده‌ستچوونه‌ و ون بوونه‌. 

لای خۆیه‌وه‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی خاڵ، تۆفیق كه‌ریم كه‌ به‌رپرسیارێتی له‌چاپدانی كتێبه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌ به‌ دیجیتاڵمیدیای په‌یامی راگه‌یاند: ئه‌زموونی شیعری 25 ساڵی شاعیر له‌م كتێبه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه‌ و شیعره‌كانیش به‌ مانا ئازادن، به‌ڵام بێ سه‌روا و قافیه‌ش نین. 

تۆفیق كه‌ریم راشیگه‌یاند: تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مكتیبه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌شێكی زۆری شیعره‌كان به‌ ده‌نگ تۆماركراون، هاوكات ئه‌و شیعرانه‌شی كه‌ هونه‌رمه‌ندان كردویانه‌ به‌ سروود له‌ دیڤیدیه‌كدا له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا به‌رده‌ست ده‌بن. 

گه‌ردانه‌ له‌ نوسینی شاعیر وه‌رزێر حه‌مه‌ سه‌لیم ه‌و به‌م نزیكانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران كه‌ كۆكراوه‌ی به‌رهه‌مه‌ نوسینه‌كانی شاعیره‌ له‌سه‌ره‌تاكانی نوسینیه‌وه‌ تاوه‌كو نوسینی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایشی. 

427 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر