Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا رووسیا به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات


په‌یام 

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا، حكومه‌تی‌ رووسیا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ له‌ كاری لیژنه‌ی پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردوه‌ بۆ گۆڕینی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته‌ی له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور ئاماده‌یان كردووه‌.

نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند بێهیوابوون له‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ به‌دواداچوون له‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور پێكهاتبوو به‌هۆی چۆكدادان بۆ فشاره‌كانی‌ رووسیا و گۆرین و ده‌ستكاریكردنی‌ راپۆرته‌كان له‌سه‌ر خواستی‌ مۆسكۆ.
 
هالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پسپۆڕان ئه‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌یان له‌كه‌دار كردووه‌ و به‌ پێویستی زانی راپۆرته‌ راسته‌كه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ كه‌ به‌ پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆریای باكوور به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌ كه‌شتییه‌وه‌ بۆ كه‌شتی نه‌وتی به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ جاران گواستووه‌ته‌وه‌. 

نیكی هالی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ لایه‌ن كه‌شتییه‌ رووسییه‌كانه‌وه‌ به‌تاڵ كراون.

224 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر