Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگیان پێبدات


په‌یام 

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگیان پێبدات و رایگه‌یاندووه‌ ده‌نگده‌ر ناتوانێت به‌ناسنامه‌ی باری شارستانی ده‌نگ بدات. 

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ده‌نگده‌ر له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌توانێت ده‌نگیان پێبدات، به‌پێی ڕێنمایه‌كانی كۆمسیۆن ده‌نگده‌ر ده‌بێت یه‌كێك له‌ به‌ڵـگه‌نامه‌كانی كارتی نیشتیمانی یاخود ڕه‌گه‌زنامه‌ یان پاسپۆرتی عێراقی پێبێت.

كۆمیسیۆن ڕاشیگه‌یاندووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ناتوانێت به‌ناسنامه‌ی باری شارستانی ده‌نگ بدات، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ساڵی له‌دایك بوونیان 2000ـه‌، پێویسته‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیشیان پێبێت، گه‌ر خۆشیان خاوه‌نی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ نه‌بن ده‌بێت ڕه‌گه‌نامه‌ی باوكیان پێبێت تابتوانن ده‌نگ بده‌ن.

بڕیاره‌ 30ـی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ ئێستادا كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم له‌ ئاماده‌كارییدایه‌ بۆ ئه‌و پڕۆسه‌.

682 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر