Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌‌رۆك و جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت


په‌یام 

سبه‌ینێ‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دیاریكردنی سه‌‌رۆك و جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕیوه‌ ده‌چێت.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌لی ئیسلامی كوردستان به‌په‌یامی راگه‌یاند: دوای  دوانزه‌ رۆژ له‌ به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، بریاره‌ سبه‌ینێ‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

راشیگه‌یاند:هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دوو جێگره‌كه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ناوبراو رایگه‌یاند: تائیستا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه‌رۆژی شه‌ممه‌یه‌ دوانه‌خراوه‌و ئه‌گه‌رهاتوو نیساب ته‌واو نه‌بوو ئه‌وكات برایری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌دریت.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ دانیشتنی رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌دا  سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق بڕیاریدا دانیشتنه‌كه‌ تاكو 15ی مانگ به‌ كراوه‌یی بهێلێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێك بكه‌ون.

329 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر