Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی له‌ سلێمانی زیاد ده‌كرێت


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی پێدانی كاتژمێره‌كانی کارەبای نیشتیمانی زیادده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانییش ده‌ڵێت رێژەی پێدانی کارەبا پەیوەندی بە بارودۆخی پلەکانی گەرماوە هەیە. 

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ رێژەی پێدانی کارەبا پەیوەندی بە بارودۆخی پلەکانی گەرماوە هەیە و تا پلەکانی گەرما نزمتربن پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت. 

هاوكات ئاشكرایشیكردووه‌: رۆژی ١٢ ی ئەم مانگە بەهۆی پرۆژەیەکی چاکسازی، پێدانی کارەبا چەند کاتژمێرێک کەمیکرد و بەپێی بەرنامە نەدرا، بەڵام بەزوویی چاککرا و لە ئێستادا بەپێی پلان کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان. 

لەئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پلەکانی گەرما نزمن بە تایبەت لە شەواندا، بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەنێوان ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر دەبێت، ره‌تیشیكرده‌وه‌ کارەبای نیشتیمانی لە هەندێ گەڕەک و ناوچە ببڕدرێت و بدرێت بە کۆمپانیا بازرگانیەکان.

1356 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر