Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌فه‌رمی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا


په‌یام 

میحوه‌ری‌ وه‌ته‌نی به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی كاندیكردنی‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕاگه‌یاند.

هاوپه‌یمانی‌ میحوه‌ری وه‌ته‌نی كه‌ نوێنه‌رایی‌ هێزه‌ سوننه‌كانی‌ عێراق ده‌كات:" به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ كاندیدی‌ خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕاگه‌یاند،هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌" كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ كاندیدی‌ ئه‌وانه‌ بۆ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق."

ڕاگه‌یاندنی‌ ناوی‌ حه‌لبوسی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی‌ میحوه‌ری‌ وه‌ته‌نیه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌" كه‌ له‌دوێنێوه‌ كاندیدكردنی‌ ناوبراو یه‌كلاییكراوته‌وه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ دواتر ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی موسڵ ڕایگه‌یاند جگه‌ له‌حه‌لبوسی‌ سوننه‌كان كاندیدی‌ دیكه‌یان بۆ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌بێت.

پێشترو له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ڕابردوودا لایه‌نه‌ سوننه‌كان محمه‌د حه‌لبوسیان پێشنیازكرد بۆسه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ نوێی‌ عێراق، به‌ڵام به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ند ناوێكی‌ تره‌وه‌ كاندیدكردنی‌ ناوبراو دواكه‌وت.

2109 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر