Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. له‌ كارۆلینا به‌هۆی زریانی فلۆرێنس 400 هه‌زار كه‌س بێ كاره‌با ماونه‌ته‌وه‌


په‌یام 

ئاژانسی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه‌ زریانی مه‌ترسیداری مەترسیداری فلۆرێنس گه‌یشتووه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كانی کارۆلینا و به‌وهۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س بێ كاره‌با بوونه‌. 

شاره‌وانی باكوری كارۆلیناش، رۆی كوپه‌ر رایگه‌یاندووه‌ زریانه‌كه‌ تادێت خراپترده‌بێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بێت. 

لای خۆشییه‌وه‌ ده‌زگای كه‌شناسی نیشتیمانی رایگه‌یاندووه‌ بڕی بارانبارین ده‌گاته‌ 40 ئینچ و ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی زریانی دێنیسه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1999 ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ به‌رده‌وام بوو. 

به‌هۆی زریانه‌كه‌وه‌ خیرایی با گه‌یشتووه‌ته‌ 150 كاتژمێر له‌ سه‌عاتێكدا و شه‌قامه‌كان پڕئاو بوونه‌، هاوكات نزیكه‌ی 1،7 ملیۆن كه‌س چاوه‌ڕوانی ئاگاداركردنه‌وه‌ن بۆئه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. 

5667 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر