Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رجعێكی شیعه‌ داوای دابه‌شكردنی به‌شێك له‌ داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كات


په‌یام 

یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ داوا ده‌كات حكومه‌تی‌ عێراق  به‌شێك له‌ داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكات.

قاسم تائی یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌عیه‌ته‌ شیعه‌كانی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، داواكارین به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ حكومه‌ت به‌شێك له‌ داهاته‌كه‌ی به‌سه‌ر هاولاَتیاندا دابه‌شبكات و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی هاولاَتیان.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌ وتوویه‌تی هاووڵاتی عێراقی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ گیرۆده‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵییه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی به‌ هه‌موو ئه‌و چینه‌ سیاسییانه‌ی كه‌ داوای چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بنه‌مای 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت حسابكراوه‌، له‌كاتێكدا له‌ ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت زۆر له‌و نرخه‌ زیاتره‌ و هه‌ر به‌رمیلێك نزیكه‌ی 20 بۆ 25 دۆلار زیاده‌ی هه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ بچێته‌ خه‌زێنه‌ی نیشتیمانییه‌وه‌ و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك به‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتییاندا دابه‌شبكرێت.

525 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2018

بابەتی زیاتر