Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌یه‌كه‌م رۆژی زریانی فلۆرێنس له‌ ئه‌مریكا؛ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام

به‌هۆی باهۆزی فلۆرێنسه‌وه‌ كه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ وشكانییه‌كانی ئه‌مریكا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌.

 به‌رپرسانی ئاسایش له‌ شاری ویڵمینگتن سه‌ربه‌ ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور له‌ ئه‌مریكا رایانگه‌یاند به‌هۆی باهۆزی فلۆرێنسه‌وه‌، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  منداڵێك و دایكێكیش به‌هۆی كه‌وتنی دره‌ختێك به‌سه‌ر خانووه‌كه‌یاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌سی سێیه‌می خێزانه‌كه‌، كه‌ باوكه‌كه‌یه‌، برینداربووه‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌وه‌ شه‌پۆله‌كانی باهۆزه‌كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌رزایی سێ مه‌تر. هه‌روه‌ها هه‌ربه‌هۆی باهۆزه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و باشوور 620 هه‌زار كه‌س بێ كاره‌با بوون و تێكری ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ هۆی باهۆزه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ پێنج كه‌س. 

499 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

بابەتی زیاتر