Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌؛ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران كه‌میكردووه‌


په‌یام

له‌ كاتێكدا كه‌متر له‌ دوو مانگی ماوه‌ بۆ قۆناغی دووه‌می گه‌مارۆكانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌ مانگی نیسانه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌ سه‌دا ٢٨ كه‌می كردووه‌.


هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت. 

له‌ مانگی نیسانه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ رۆژانه‌ ٨١٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه‌ و به‌مه‌ش بەرێژه‌ی له‌ سه‌دا ٢٨ نزمبووەته‌وه‌.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، له‌ مانگی نیساندا رۆژانه‌ دوو ملیۆن و ٨٧٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و ملیۆنێک و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیلیشی كه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌یه‌ هه‌نارده‌ی چین و هیندستان كراوه‌. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ سه‌دا ٦٠ی دوو ملیۆن و ٨٧٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ خاوه‌كه‌ هه‌نارده‌ی چین، هیندستان، ژاپۆن و كۆریای باشوور كراوه‌ و رێژه‌كه‌ی دیكه‌یشی هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، توركیا و ئیمارات كراوه‌. 

412 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

بابەتی زیاتر