Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆژنامه‌یه‌كی كوێتی: قاسم سوله‌یمانی و برێت مه‌كگۆرك به‌نهێنی كۆبوونه‌ته‌وه‌


په‌یام

قاسم سلێمانی و برێت مه‌كگۆرگ به‌نهێنی‌ سه‌باره‌ت به‌پرسی‌ پێكهینانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی‌ قودسی ئێران" سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌نهێنی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق كۆبۆته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای برێت مه‌كگۆرگ بووه‌و جگه‌ له‌پرسی‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، باس له‌هێوركردنه‌وه‌ی‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ عێراق كراوه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ماكگۆرگ به‌سلێمانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ واشنتۆن پشتگیری كه‌سایه‌تیه‌كی‌ سیاسی دیاریكراو ناكات بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وتوشیه‌تی‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ بوار بدرێ بۆ ده‌ركه‌وتنی كه‌سانی سیاسی دیكه‌و داواشی‌ له‌ئێران كردووه‌" پێداگری‌ نه‌كات بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوانه‌ی‌ پێشتر ده‌ركه‌وتوون.

لایخۆیه‌وه‌ قاسم سلێمانی‌ به‌مه‌كگۆرگی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌عێراق به‌لای‌ ئێرانه‌وه‌ هێڵی‌ سووره‌، هاوكات ئاماده‌یی ڵاته‌كه‌ی‌ ده‌ربڕیوه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق، هه‌ركاتێك ئه‌مریكا ئاماده‌ی‌ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ ئێران بێت.


607 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

بابەتی زیاتر