Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و جێگری یه‌كه‌می هه‌ڵبژێردران

په‌یام

محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا و، بوو به‌ گه‌نجترین سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ مێژووی‌ عێراقدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌، كاندیدی هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی سوننه‌كان، توانیی‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێت و به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.

له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا كه‌ به‌ نهێنی‌ ئه‌نجامدرا، حه‌لبووسی‌ توانیی‌ له‌ كۆی‌ 289 ده‌نگ، 169 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، ڕكابه‌ره‌كانی كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ خالید عوبێدی وه‌زیری پێشووی به‌رگریی عێراق  89 ده‌نگ و ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌ركۆماری عێراق ته‌نها 19 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا.

هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن كه‌ریم و عالیه‌ ئه‌مارا خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كرد، تێیدا حه‌سه‌ن كه‌ریم زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستهێنا.

چوار كوردیش خۆیان بۆ پۆستی‌ جێگری‌ دووه‌می‌ كاندید كردووه‌، كه‌ بریتین له‌ ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، مامۆستا به‌شیر خه‌لیل له‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌، د. موسه‌ننا ئه‌مین له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها ئاڵا تاڵه‌بانی‌ له‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ به‌غدادی‌ سوننه‌كان.


349 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

بابەتی زیاتر