Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاندیدی‌ كۆمه‌ڵ ڕكابه‌ری‌ كاندیدی‌ پارتی‌ بۆ جێگری‌ دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و جێگری‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژێردران، كاندیده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕكابه‌ری‌ كاندیدی‌ پارتی‌ ده‌كات بۆ پۆستی‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ نهێنیی‌ ده‌نگداندا محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌، كاندیدی هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی سوننه‌كان، توانیی‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.

حه‌لبووسی‌ توانیی‌ له‌ كۆی‌ 289 ده‌نگ، 169 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ریه‌ك له‌ ڕكابه‌ره‌كانی خالید عوبێدی وه‌زیری پێشووی به‌رگریی عێراق  89 ده‌نگ و ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌ركۆماری عێراق ته‌نها 19 ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێنا.

هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن كه‌ریم و عالیه‌ ئه‌مارا خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كرد، تێیدا حه‌سه‌ن كه‌ریم له‌ هاوپه‌یمانیی‌ سائیروون زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست هێنا.

بۆ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیش كه‌ پشكی‌ كورده‌، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌شیر حه‌داد له‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌، د. موسه‌ننا ئه‌مین له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو، كاندید بوون بۆ ئه‌و پۆسته‌.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌شیر حه‌داد 152 ده‌نگ و ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید 45 ده‌نگ و د. موسه‌ننا 22 ده‌نگی‌ به‌ده‌ست هێنا، به‌و شێوه‌یه‌ش هیچ كام له‌ كاندیده‌كان ده‌نگی‌ پێویستی‌ نه‌هێنا كه‌ په‌نجا زائید یه‌كه‌.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و قۆناغی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ تێیدا كاندیده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وه‌كو تاكه‌ ڕكابه‌ری‌ كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی‌ ماوه‌ته‌وه‌.


2272 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

بابەتی زیاتر