Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ له‌تره‌مپ ده‌گرێت‌و به‌درۆزن ناویده‌بات

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌گرێت‌و به‌درۆزن ناویده‌بات.
جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند له‌ئێستادا هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رماو گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا ڕوبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌، ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، وتیشی‌ نامه‌وێت ڕه‌شبین بم به‌ڵام سه‌رۆكێك كه‌ هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه‌ نیه‌، درۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مریكادا ده‌كات.

كێری له‌لووتكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای جیهانی وتارێكی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی پاریس هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ ڕازیكردنی وڵاتێكی وه‌ك چین كه‌كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وای جیهانی، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كشانه‌وه‌ له‌و ڕێككه‌وتنه‌ له‌دۆخی ئێستادا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.

كێری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌سنورداركردنی بودجه‌ بۆ ئه‌م پرسه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ مه‌ترسیداره‌، باسی له‌وه‌شكرد سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك گه‌لی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ژینگه‌و كه‌ش و هه‌واوه‌ زۆر هه‌ستیارن و زۆر له‌سه‌رۆكی‌ وڵاته‌كه‌یان زیره‌كترن، هه‌ر بۆیه‌ 38 ولایه‌تی ئه‌مریكا هاتنه‌ ده‌نگ و پابه‌ندبوونی خۆیان به‌ڕێككه‌وتنامه‌ی پاریس ڕاگه‌یاند.


360 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

بابەتی زیاتر