Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم ده‌كات

په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌پیتاندنی‌ یۆرانیۆم هه‌ركاتێك ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نێوان تاران و وڵاتانی‌ خۆرئاوا كۆتایی‌ پێبێت.
زه‌ریف له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری‌ شبیگڵی‌ ئه‌ڵمانیدا داوای‌ له‌وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كردووه‌ "دژی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران بوه‌ستنه‌وه‌، ده‌شڵێت چاوه‌ڕێده‌كه‌ین ئه‌و وڵاتانه‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ڕێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌.

زه‌ریف ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ هاورده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران و مامه‌ڵه‌ بانكییه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ تاران" هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ به‌رده‌وامی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمین، وتیشی‌ پێویسته‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا هه‌نگاوی‌ كرداری‌ بگرێته‌به‌ر بۆ پشتگیری‌ ئێران له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران.

وته‌كانی‌ زه‌ریف له‌كاتێكدایه‌ كه‌هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ئه‌كبه‌ر ساڵحی‌ سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمانی‌ عه‌لی‌ خامنه‌یی ڕێبه‌ری‌ باڵای‌ ئێران ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پیتاندنی‌ یۆرانیۆم، له‌ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌.


402 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

بابەتی زیاتر