Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت

په‌یام

بڕیاروایە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ٠١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت و تێیدا  جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هه‌ڵبژێردرێت.

په‌رله‌مانتار به‌شیر حه‌داد، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مى دەنگدان، 152 ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى به‌ده‌ستهێنا بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان، بەمەش دەنگی پێویستی نەهێنا و کە هەر کاندیدێک دەبێت 167 دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت. 

هه‌ریه‌ك له‌، به‌شیر حه‌داد، موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌حمه‌د ره‌شید، كاندیدن بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.

به‌پێى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هه‌ر یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ ئه‌گه‌ر په‌نجا كۆ یه‌كى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌وا ده‌نگدان ده‌چێته‌ قۆناغى دووه‌مه‌وه‌و به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ كاندید پۆسته‌كه‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت.

366 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

بابەتی زیاتر