Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی كورد دوورخرانه‌وه‌و كه‌سانی عه‌ره‌ب خرانه‌ شوێنیان

په‌یام

پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی كورد له‌كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه‌و كه‌سانی سه‌ر به‌پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی‌ ده‌خاته‌ شوێنه‌كانیان.

به‌پێی نوسراوێكی ڕاكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك كراوه‌، حه‌وت كه‌سی سه‌ربه‌پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سنوری شاره‌وانیه‌كانی یه‌ك تا شه‌شی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باخچه‌كان له‌شاره‌وانی كه‌ركوك دیاریكراون، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و پۆستانه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌براون.

پارێزگاری‌ كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیداو بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سنوربه‌زاندن بۆسه‌ر موڵكی‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ده‌ركردووه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی ناوبراودایه‌، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی‌ كورد له‌پۆسته‌ گرنكه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌، تائێستاش ده‌یان به‌رپرسی كوردی‌ له‌پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه‌.

617 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

بابەتی زیاتر