Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا كۆبوونەوەی مەكگۆرك‌و سولەیمانی ره‌تكرده‌وه‌

په‌یام

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ‌و راپۆرتانەی رەتكرده‌وه‌، كە باس لە دیدارێكی نهێنی نێوان برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی‌ فەیلەقی‌ قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەكات.

چارلز كۆل، وتەبێژ بەناوی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، "ئەو راپۆرتانەی میدیاكان كە باس لە دیدارێكی نێوان برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ژەنەڕاڵی ئێرانی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دوورن لە راستییەوە".

 وتەبێژەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا جەختی لەوەكردووەتەوە، "هەرگیز كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە رووینەداوە".

279 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

بابەتی زیاتر