Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی، به‌ رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌شیر خه‌لیل حه‌دادی‌ له‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ بۆ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژارد، به‌رله‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش پارتی له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی كردبوو تاوه‌كو ئه‌و پۆسته‌ مسۆگه‌ربكات.

كاتژمێر یه‌كی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ ئه‌نجامدانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ستیپێكرد.
له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید كاندیدی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و، به‌شیر خه‌لیل حه‌داد كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكرات ڕكابه‌رییان كرد.
كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی‌ به‌هۆی‌ ڕێككه‌وتنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ دیكه‌، توانیی‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ 185 ده‌نگ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، تاكه‌ كاندید بوو كه‌ توانیی‌ ڕكابه‌رایه‌تیی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی‌ بكات و، به‌بێ‌ هیچ ڕێككه‌وتنێكی‌ پێشوه‌خته‌ 53 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا. 16 ده‌نگی سپی و 28 ده‌نگی‌ پووچه‌ڵیش هه‌بوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دوێنێی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌ كاندیدی هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی سوننه‌كان به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌ن و حه‌سه‌ن كه‌ریم له‌ هاوپه‌یمانیی‌ سائیروون به‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژێردران، به‌ڵام یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ جێگری‌ دووه‌م كه‌ پشكی‌ كورد بوو، به‌هۆی‌ به‌ده‌ستنه‌هێنانی‌ ده‌نگی‌ پێویست له‌لایه‌ن هیچ كام له‌ سێ‌ كاندیده‌كه‌وه‌، بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا.


979 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

بابەتی زیاتر