Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. 25ی ئه‌یلول ده‌رگای خۆكاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ 25ی ئه‌یلول دواخست و بڕیاریدا له‌و دانیشتنه‌دا ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا بكاته‌وه‌.

له‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند سێشه‌ممه‌ی داهاتووتر 25ی ئه‌یلول ده‌رگای خۆكاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی "خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی ئاگادارییه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی په‌رله‌مان بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند سبه‌ینێ 17ی ئه‌یلول به‌ره‌و شاری به‌سره‌ به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی ئه‌و شاره‌.

دوێنێ‌ په‌رله‌مانی نوێی عیراق كۆبوه‌وه‌ و تیایدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ پشكی پێكهاته‌ی سوننه‌ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم، له‌ پشكی پێكهاته‌ی شیعه‌ به‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و به‌شیر حه‌دادیش له‌ پشكی كورد به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.


370 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

بابەتی زیاتر