Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فلیپین.. به‌هۆی‌ تۆفانه‌وه‌ 59 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

په‌یام

ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ وڵاتی‌ فلیپین به‌هۆی‌ تۆفانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا گه‌یشته‌ 59 كه‌س. ناوه‌ندی كه‌شناسیی چینیش رایگه‌یاندووه‌: ناوچه‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ هۆی تۆفانه‌كه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و توندان.

دوێنێ تۆفانی‌ مانگكوت كه‌ناراوه‌كانی باكووری فلیپینی گرته‌وه‌ و، زیانی‌ گیانی‌ و ماددیی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌و وڵاته‌ خسته‌وه‌.

به‌پێی‌ دوایین ئاماره‌كان 59 كه‌س به‌هۆی‌ تۆفانه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش بریندار بوون.

به‌یانیی ئه‌مڕۆش باهۆزه‌كه‌ گه‌یشته‌ ناوچه‌كانی باشووری چین. ناوه‌ندی كه‌شناسیی چین ڕایگه‌یاندووه‌ "ناوچه‌كانی باشووری وڵات به‌هۆی باهۆزی (مانگكوت)ه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و توندان".

به‌رپرسانی‌ هۆنگ كۆنگ و باشووری چین، ئاستی هۆشدارییه‌كانیان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و، داوایان كردووه‌ كه‌ 500 هه‌زار كه‌س له‌ حه‌وت شاری سه‌ر به‌ پارێزگای گوانگدۆنگ بگوازرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین ناوچه‌ ده‌وامی‌ فه‌رمیی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت ڕاگیراون و، سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگای هینان و گوانگدۆنگ هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌.


503 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

بابەتی زیاتر