Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌یان خۆپیشانده‌ری به‌سڕه‌ ده‌ستگیركراون‌و تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌

په‌یام

ده‌یان خۆپیشانده‌ری پارێزگای به‌سڕه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌.

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌ 31 خۆپیشانده‌ر له‌پارێزگای به‌سڕه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، به‌ڵام چاره‌نوسیان نادیاره‌ و شوێنیان نازانرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كۆمسیۆنه‌كه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و له‌هه‌وڵدایه‌ شوێنی ده‌ستگیركردنیان بدۆزێته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ به‌بێ فه‌رمانی دادگا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و میلیشیا حزبیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و نازانن شوێنیان له‌كوێیه‌، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كانیش به‌نهێنی و به‌ به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌.

271 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

بابەتی زیاتر