Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. تا ئێستا ١٧ کەس به‌ هۆی باهۆزی فلۆرێنس گیانیان لەدەستداوه


په‌یام

 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی باهۆزی فلۆرێنسه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ ١٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.


كاربه‌ده‌ستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن باهۆزه‌كه‌ نزمە پاڵەپەستۆیەکی كه‌مه‌ره‌یی درووستكردووه‌ و ئه‌و لافاو و ره‌شه‌با به‌هێزه‌ی لێی كه‌وتووه‌ته‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی گیانلەدەستدانی ١١ کەس لە ویلایەتی كارۆلینای باكوور و شه‌ش كه‌س له‌ ویلایەتی كارۆلینای باشوور. 

دوایینی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كۆرپه‌یه‌كی سێ مانگه‌یه‌ کە به‌ هۆی كه‌وتنی دره‌ختێك به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یاندا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، رۆی كوپه‌ر له‌ لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان، گوتی: "باهۆزه‌كه‌ له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌ مه‌ترسیدارترین ئاستی خۆی".

هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور هۆشداریی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ به‌زبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی ئاستی ئاوه‌كان، ئاگاداری خۆیان بن.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئاستی رووباری كه‌یپ فیه‌ر له‌ ویلایەتی كارۆلینای باكوور تا دێت به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ له‌ میانی یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا، به‌ ئاسانی بڕژێته‌ ده‌ورووبه‌ر. 

به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كه‌ و ئه‌گه‌ری لافاوی له‌ناكاوه‌وه‌، دانیشتوانی دوو هه‌زار و ٨٠٠ خانووی ده‌ورووبه‌ری رووباره‌كه‌ هۆشداریی چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان دراوه‌تێ. 

493 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2018

بابەتی زیاتر