Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆتین‌و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی له‌ چه‌كداماڵراو له‌ ئیدلیب ڕێككه‌وتن

په‌یام

كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكانی‌ ڕووسیا و توركیا له‌ شاری‌ سووچی‌ به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌ردۆغان و پۆتین ڕایانگه‌یاند: له‌سه‌ر دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی له‌ چه‌كداماڵراو له‌ ئیدلیب ڕێككه‌وتوون.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ ڕووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، له‌ شاری‌ سووچی‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا هه‌ردوو سه‌رۆك ڕایانگه‌یاند "بڕیاریان داوه‌ له‌ 15ی تشرینی یه‌كه‌م ناوچه‌یه‌ك به‌ درێژایی 15-20 كیلۆمه‌تری‌ داماڵراو له‌ چه‌ك له‌سه‌ر هێڵی به‌ریه‌كه‌وتنی‌ سوپای‌ سووریا و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی‌ ئیدلیب دروست بكه‌ن".

هه‌روه‌ها ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا وتیشی‌ "له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان هێرشكردن به‌ چه‌كی قورس له‌ ئیدلیب راده‌گیرێت".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ هه‌مانگیی یه‌كتر ئه‌ركی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له‌ هه‌ردوو سنووری نێوان ناوچه‌ی داماڵڕاو له‌ چه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا وتیشی‌ "هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و، وا ده‌كه‌ن كه‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن".


302 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2018

بابەتی زیاتر