Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌ریای ئیجه‌.. له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی یه‌ختێك دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی سلێمانی خنكان


په‌یام


فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ریی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: دوو ئافره‌تی‌ په‌نابه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ یۆنان-ئیتاڵیا خنكاون.

فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ریی‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "به‌ره‌به‌یانی دوو شه‌ممه‌ له‌ كاتی كۆچكردنی پۆلێك په‌نابه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌وه‌ بۆ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان - ئیتاڵیا، دوو په‌نابه‌ر كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی مێ بوون و خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانین، له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ خنكان".

فیدراسیۆنه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "هێزی ده‌ریاوانیی توركیا 13 كه‌سی له‌و ڕووداوه‌دا ڕزگار كردووه‌، كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن و، په‌نابه‌رێكیش بێسه‌روشوێنه‌".

نوێنه‌رایه‌تیی فیدراسۆنی په‌نابه‌ران له‌ توركیا ده‌ڵێت "به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای بۆدرومی‌ توركیایان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌".

به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ خراپی‌ هه‌رێم، هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو كۆچكردنی‌ گه‌نج و خێزانه‌ كورده‌كان بۆ وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و، به‌رده‌وامیش له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی‌ نێوان توركیا-یۆنان-ئیتاڵیا په‌نابه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌بنه‌ قوربانی‌.



وێنه‌ی به‌شێك له‌ رزگاربووان
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٤‏ أشخاص‏، و‏‏‏أشخاص يقفون‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏أحذية‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٣‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يجلسون‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏أشخاص يجلسون‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏جلوس‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٧‏ أشخاص‏، و‏‏‏‏أشخاص يقفون‏، و‏شجرة‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏

1063 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

بابەتی زیاتر