Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای دادگایكرنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوپای میانمار ده‌كات


په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای دادگایكرنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوپای میانمار ده‌كات، كه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگ له‌ دژی موسڵمانانی ئاراكان  تۆمه‌تبارن.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و تاوانی قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه‌ له‌ڕابردودا دژی موسڵمانانی ئاراكان له‌لایه‌ن سوپای میانماره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و موسڵمانانه‌ به‌ره‌وڕووی چوار مادده‌ له‌ كۆی پێنج مادده‌ی جینۆساید له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌و ولاَته‌وه‌  بوونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ نابێت فه‌رامۆشبكرێن. 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ ، ده‌بێت سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای میانمار، مین ئاوگ هلاینگ و فه‌رمانده‌ باڵاكانی دیكه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته‌،  به‌ تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌ دادگایه‌كی متمانه‌پێكراوی نێوده‌وڵه‌تیدا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و، به‌سزای یاسای خۆیان بگه‌ن.

453 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

بابەتی زیاتر