Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هادی‌ عامری‌ له‌ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق كشایه‌وه‌


په‌یام

هادی‌ عامری‌ له‌ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق كشایه‌وه‌ و، ڕایگه‌یاند: كۆتاییان به‌ گوشاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان هێناوه‌ و به‌مزووانه‌ به‌ ڕێككه‌وتن سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵده‌ژێرن.

هادی‌ عامری‌، سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تح، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای‌ كرد "له‌ خۆكاندیدكردنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق كشاوه‌ته‌وه‌ و، داوا ده‌كات كاندیدی‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ مه‌رجه‌كانی‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عیه‌تی‌ باڵای‌ شیعه‌كان دیاری‌ بكرێت".

سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تح ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "كۆتاییان به‌ گوشاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان هێناوه‌ و، عێراقییه‌كان گوشاری‌ ئه‌مریكا و پاره‌ی‌ كه‌نداویان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌".

هادی‌ عامری‌ وتیشی‌ "به‌مزووانه‌ به‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان لایه‌نه‌كان سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق هه‌ڵده‌بژێرن". سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تح جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ده‌بێت كاندیدی‌ سه‌رۆكوه‌زیران به‌ كۆده‌نگی‌ و ڕێككه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ عێراقی‌ و كوردستانییه‌كان دیاری‌ بكرێت".

346 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

بابەتی زیاتر