Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسیا له‌لایه‌ن سوریاوه‌ به‌ هه‌ڵه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌


په‌یام

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ڕوسی له‌ جۆری 20 ئایل له‌ لایه‌ن سوریاوه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌

له‌به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌ رووسییه‌كه‌ 14 سه‌ربازی تیادا بووه‌ و له‌ میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی حمێمیم له‌ سووریا له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ ئاسمانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بووه‌ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌. 

له‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌و كاته‌دا خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌  كه‌ چوار فڕۆكه‌ی جۆری ئێف-16ی ئیسرائیلی هێرشێكیان بۆ سه‌ر شاری لازقییه‌ی سووریا ئه‌نجامداوه‌.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ روسیا ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌ له‌وكاته‌دا  كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هێرشی مووشه‌كیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندوو.

له‌كۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وشخراوه‌ته‌ڕوو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌هه‌ڵه‌و، به‌سیسته‌می موشه‌كی ئێس 200له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه‌ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌ .

347 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

بابەتی زیاتر